مەسرور بارزانی ئەو لایەنانە ئاشکرادەکات کە بەشداری حکومەت دەکەن

هەواڵ / کوردستانی :: 17/06/2019‌ :: 757‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

مەسرور بارزانی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم رایدەگەیەنێت: ئەو لایەنانە بەشداری حكومەتی نوێ دەكەن كە پێشتر رێككەوتنیان لەگەڵ كراوە، بەرپرسێكی كۆمەڵی ئیسلامیش دەڵێت: "هەر كاتێك پارتی داوایكرد سەردانی كۆمەڵ بكات، ئەو كاتە كۆمەڵ وەڵامیان دەداتەوە".


ئەمڕۆ 17ی حوزەیرانی 2019 مەسرور بارزانی لەشاری سلێمانی دوای سەردانیكردنی بۆ لای حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەوەڵامی پرسیاری دواڕۆژ سەبارەت بەبەشداری كۆمەڵی ئیسلامی لە حكومەتی نوێ رایگەیاند: وابزانم بەركەوتەكانی كابینە دیاریكراون و ئەو لایەنانەی پێویستە بەشداربن هەموو ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە و ئەوە بڕاوەتەوە و پێشتر رێككەوتنیان لەگەڵ كراوە ئەو لایەنانە بەشدار دەبن.

لە بەرامبەردا شوان رابەر، بڕیاردەری سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی بەدواڕۆژی راگەیاند: هیچ كاتێكی دیاریكراو لەنێوان حیزبەكەی و پارتیدا نییە كە لەسەر مەسەلەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ كۆببنەوە، هەر كاتێك پارتی داوایكرد سەردانی كۆمەڵ بكات، ئەو كاتە كۆمەڵ وەڵامی پارتی دەداتەوە، كۆمەڵ تائێستا بەڕەسمی راینەگەیاندووە كە بەشداری لە حكومەت دەكات یان دەبێتە ئۆپۆزسیۆن.

كۆمەڵی ئیسلامی خاوەنی حەوت كورسی پەرلەمانی كوردستانە، بەڵام تائێستا ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی رانەگەیاندووە.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure