دوو برا پێكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 17/06/2019‌ :: 4491‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


له‌دوو رووداوی هاتووچۆ له‌هه‌ردوو قه‌زای كۆیه‌ و خه‌بات له‌ سنورى هه‌ولێر، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا کە دوانیان برا بوون و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.

 
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 17ی حوزه‌یرانی 2019) له‌ سه‌ر رێگای قه‌زای خه‌بات - هه‌ولێر به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌، دوو كه‌س كه‌ برا بوون گیانیان له‌ده‌ستداو كه‌سێكی دیكه‌ش كه‌ سه‌رنیشن بوو، برینداربوو.

 بێباك مسته‌فا، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی قه‌زای خه‌بات به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ به‌هۆی خێرالێخوڕینه‌وه‌ بووه‌ كه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداری رووداوه‌كه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر ره‌وانه‌كراوه‌.

هاوكات زاهیر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی قه‌زای كۆیه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر رێگای شه‌گێراوه‌ - كۆیه‌، شوفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.

 


 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure