مه‌سرور بارزانی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى گۆڕان ده‌كات

هەواڵ / کوردستانی :: 17/06/2019‌ :: 2564‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


 كۆبوونه‌وه‌ى راسپێردراوی پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ مه‌كۆى سه‌ره‌كی له‌ شارى سلێمانى كۆتاییهات و له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه‌ داواى له‌ گۆڕان كردووه‌ سی ڤی كاندیده‌كانیان بۆ حكومه‌ت راده‌ست بكه‌ن.


مه‌سرور بارزانى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا  وتى: "له‌گه‌ڵ گۆڕان قسه‌مان له‌سه‌ر چۆنێتى پێكهێنانى حكومه‌ت كرد و داوامان لێكردن سی ڤی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن و  هیوادارین پێش پشووى په‌رله‌مانى كوردستان كاره‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت ته‌واو بكه‌ین و سی ڤی كاندیدى لایه‌نه‌كان پێشكه‌ش بكرێن".

وتیشى: "سوپاسی هه‌ڵوێستی گۆڕان ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یان لێده‌كه‌ین پێكه‌وه‌ حكومه‌تێكى به‌هێز پێكبهێنین"

مه‌سرور بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌و هه‌سته‌یان تێدایه‌ كه‌ به‌رپرسیارن به‌رانبه‌ر به‌ حكومه‌ت.

 هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌دا جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وتى :"رێكکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتى هه‌یه‌ و به‌ته‌واوى پابه‌ندین به‌ ناوه‌ڕۆكى رێكکه‌وتنه‌كه‌ و  به‌ڵێنمان پێداون له‌كاتى دیاریكراوى خۆیدا سیڤییه‌كانیان بۆ بنێرین و لە ئێستاشدا سەرقاڵی یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکانین".

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure