به‌رپرسێكى باڵاى هه‌رێم لە پۆستەکەی دوورخرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 19119‌ جار بینراوە

تاگ :: کۆمسیۆن

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاریدا به‌ دوورخستنه‌وه‌ی عه‌لی قادر سه‌رۆكی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنه‌كه‌.

 
رزگار حه‌مه‌، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: كۆمسیۆن به‌ڕه‌سمی بڕیاریداوه‌ به‌ دوورخستنه‌وه‌ی عه‌لی قادر سه‌رۆكی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسۆن و دانانی ئارام سه‌باح وه‌كو به‌رپرسی نوێی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆن.

له‌باره‌ی هۆكاری دوورخستنه‌وه‌كه‌، رزگار حه‌مه‌ ئاماده‌نه‌بوو هۆكاری ئاشكرابكات و ته‌نیا وتی: "ئه‌و كاره‌ رێككارێكی كۆمسیۆن و ته‌نیا له‌ هه‌ولێر ئه‌و گۆڕانكارییه‌ رووینه‌داوه‌، به‌ڵكو له‌ تكریت و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی عێراق روویداوه‌".

له‌ 30ی نیسانی ئه‌مساڵ، ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌ی (سوق مه‌ركه‌زی هه‌ولێر) كه‌وته‌وه‌و نزیكه‌ی 15 كۆگا سوتان، كه‌ یه‌كێك له‌ كۆگا سوتاوه‌كه‌ سدوق و پسوڵه‌ی ده‌نگدانی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی تێدابووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ كۆمسیۆن لیژنه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئۆفیسی هه‌ولێر پێكهێنا.

 

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure