هەولێر: ئاگر له‌ بینایه‌كى حكومى كه‌وته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/06/2019‌ :: 1503‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانى

ئاگر له‌ بنكه‌ى ده‌زگاى ئه‌یلول له‌ هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كابینه‌ سوتان.


نیوه‌ڕۆى (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى حوزه‌یرانى 2019) ئاگر له‌ بنكه‌ى ده‌زگاى ئه‌یلول له‌ هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامى شه‌ست مه‌ترى هه‌ولێر و نزیك له‌ باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركوكى پارتى دیموكراتى كوردستان.

په‌یامنێرمان له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌وه‌ پێى راگه‌یاندین: به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه‌ پێنج كابینه‌ له‌ كۆى 20 كابینه‌ سوتاون.

ئه‌وه‌شى وت: پاش گه‌یشتنى هێزه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه‌، ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌.

رووداوه‌كه‌ ته‌نها زیانى ماددى هه‌بووه‌ و هیچ زیانێكى گیانى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure