گوندێك له‌نێوان هه‌ركى و زێبارى دابه‌شده‌كرێ

هەواڵ / کوردستان :: 17/06/2019‌ :: 334‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى حوزه‌یرانى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ: 

- وته‌بێژى یه‌كێتى: پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم و (پارێزگارى كه‌ركوك) هاوته‌ریبى یه‌ك ده‌بن
* قوباد تاڵه‌بانى: پێویسته‌ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم، كێشه‌ى پارێزگارى كه‌ركوك چاره‌سه‌ربكرێت 
* بافڵ تاڵه‌بانى: ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم
- عومه‌ر فه‌تاح: عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلى، یه‌كێكه‌ له‌ مه‌زنه‌كانى میلله‌ته‌كه‌مان
- هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل سابوورى كۆچى دوایى كرد
- ململانێى نێوان ئه‌مریكا و ئێران و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمى كوردستان
- خورماتوو، رێكخراوێك بۆ برایه‌تى و گه‌شه‌پێدانى مرۆیى دامه‌زرا

خه‌بات:
- وه‌زاره‌تى دارایى عێراق دڵنیایى ده‌داته‌ مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان: له‌ بودجه‌ى ساڵى داهاتوودا پشكى هه‌رێمى كوردستان جێگیر ده‌كرێت
- دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌ركوك فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ راكان جبوورى ده‌ركرد
- ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كاندیدى وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگریى و ناوخۆ پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان ده‌كات
- له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا گۆڕانكارى له‌ ئیداره‌ى موسڵدا ده‌كرێت
- گرژییه‌كانى نێوان ئێران و ئه‌مریكا به‌رده‌وامیى هه‌یه‌ 
* سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران: پێشهاته‌ گوماناوییه‌كانى ده‌ریاى عومان ته‌واوكارى سزا ئابوورییه‌كانه‌
* وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا: ئێران له‌پشت ئه‌نجامدانى ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌فته‌ى رابوردوو كرانه‌ سه‌ر دوو كه‌شتى نه‌وت هه‌ڵگر له‌ ده‌ریاى عومان
- گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: له‌ به‌غدا ده‌رمانى نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان به‌ كه‌مى دێت
- ده‌ڤه‌رى بارزان .. هاووڵاتییه‌ك له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆى كارگه‌یه‌ك دروستده‌كات

رووداو:
- یه‌كێتى و گۆڕان بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێك ته‌نیا یه‌ك ناو ده‌ده‌نه‌ مه‌سرور بارزانى
- پارتى رازى نییه‌ هیچ سه‌ركردایه‌تییه‌كى یه‌كێتى ببێته‌ پارێزگارى كه‌ركوك
- ئه‌و گونده‌ى شه‌ڕه‌كه‌ى تێدا كرا له‌نێوان هه‌ركى و زێبارى دابه‌شده‌كرێ
- هه‌ر كه‌سێك پێوه‌رى ئاو نه‌به‌ستێ ده‌درێته‌ دادگا
- له‌ چوار ساڵى رابوردوودا 4.7 ملیار دینار له‌ هاورده‌كردنى ماتۆڕدا به‌فیڕۆچووه‌
- منداڵه‌ رزگاركراوه‌ ئێزدییه‌كان نایانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه‌ لاى خێزانه‌كانیان
- رۆژانه‌ 6000 كه‌س له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه‌ گه‌شت ده‌كه‌ن
- عه‌بادى ده‌یه‌وێ به‌ نه‌وتى كوردستان عادل عه‌بدولمه‌هدى بڕووخێنێ
- وه‌قفى شیعه‌ ده‌ست به‌سه‌ر شوێنه‌ بازرگانییه‌كانى موسڵدا ده‌گرێ
- د. سادق زیباكه‌لام، مامۆستاى زانسته‌ سیاسییه‌كان له‌ زانكۆى تاران بۆ (رووداو): هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێ هێڵێكى په‌یوه‌ندى بێ له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا
- ساڵانه‌ بایى 12 ملیۆن دۆلار پاسكیل ده‌هێنرێته‌ هه‌رێمى كوردستان
- رووتى تیرى ئۆپێك له‌ چینه‌ نه‌ك له‌ ئه‌مریكا .. چین گه‌وره‌ترین كڕیارى نه‌وته‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان

هه‌ولێر:
- سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراوى هه‌رێم: هه‌وڵده‌ده‌ین پێش واده‌ى دیاریكراو كابینه‌ى نوێ بۆ متمانه‌پێدان ببه‌ینه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان
- هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان نییه‌
- عێراق بۆى هه‌یه‌ تا سێ مانگى دیكه‌، گاز له‌ ئێران بكڕێت .. ئه‌مریكا مۆڵه‌ته‌كه‌ى بۆ درێژ كرده‌وه‌
- ده‌زگاكانى راپرسى له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى ئیمامئۆغلون



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure