وه‌زاره‌تی شەهیدان ده‌درێته‌ سۆسیالیست

هەواڵ / کوردستان :: 17/06/2019‌ :: 1566‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال

له‌ دواى كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بارزانی رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌درێته‌ سۆسیالیست.


له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌سرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بارزانی له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیاكان وتی: "وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌درێته‌ سۆسیالیست و به‌هیوام سه‌ركه‌وتوو بن تێیدا".

مه‌سرور بارزانی وتیشی: "ئێمه‌ ماوه‌یه‌كی یاساییمان له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و هیوادارین تا ئه‌و ماوه‌یه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كانیدیده‌كانیان ئاڕاسته‌ بكه‌ن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ یه‌كێتیان نه‌بیستووه‌ پێكهێنانی حكومه‌ت ببه‌ستنه‌وه‌ به‌ پرسی كه‌ركوك و وتی: "كه‌ركوك بۆ ئێمه‌و هه‌موو لایه‌نه‌كان گرنگه‌و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ په‌یوه‌ست نییه‌ به‌و پرسه‌وه‌".

راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت وتیشی: "هیوامان وایه‌ بتوانین پێش 6/30 كابینه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنین".

هاوكات محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سوپاس مه‌سرور بارزانی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و وتی: "له‌ نزیكترین كاتدا ناوی كاندیده‌كه‌مان بۆ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان راده‌ستی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین".

داڕشتنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure