یه‌كێتی ئه‌وروپا 33 هه‌زار په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت

هەواڵ / جیهان :: 17/06/2019‌ :: 1092‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ پاراستنی گیان و ماڵی په‌نابه‌ران، به‌ نیازه‌ رێگەیه‌كی  یاسایی و متمانه‌پێكراو بۆ  33 هه‌زار په‌نابه‌ر بكاته‌وه‌.

به‌شی فارسی دۆچه‌ ڤێله‌، له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌: به‌ گوێره‌ی ئه‌و پلان و یاسایه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌سندیكردووه‌، تائێستا زیاتر له‌ 32 هه‌زار و 700 په‌نابه‌ر له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقاوە، چوونه‌ته‌ ئه‌وروپاوه‌.

به‌ وته‌ی دیمیتریس ئاوراموپۆلۆس، كۆمیسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ كاروباری په‌نابه‌ران، له‌و رێژه‌یه‌ 4100 په‌نابه‌ر چوونه‌ته‌ ئه‌ڵمانیا  كه‌ دوو له‌ سێی ئه‌و رێژه‌ دیاریكراوه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و یاسا په‌سندكراوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌و 33 هه‌زار په‌نابه‌ره‌ ده‌توانن له‌ رێگای یاساییه‌وه‌ بچنه‌ وڵاتانی ئه‌وروپییه‌وه‌، یه‌كێتی ئه‌وروپاش  بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران وه‌ربگرێت، 500 ملیۆن یۆرۆ بودجه‌ ته‌رخان ده‌كات.

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure