جیهان بەکورتی: چوارشەممە لەهۆنگ کۆنگ سایتە سێکسییەکان دادەخرێت

هەواڵ / جیهان :: 17/06/2019‌ :: 7745‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


رەئی ئەلیەوم-ئیکۆنۆمیست:4 دەوڵەتی کەنداو دەستیان بەسەر یەک لەسەر چواری سامانەکانی جیهان گرتووە

بەپێی گۆڤاری ئیکۆنۆمیست، 4 دەوڵەتی کەنداو دەستیان بەسەر 25%ی سامانەکانی جیهان گرتووە و قەبارەکەی 8 ترلیۆن دۆلارە، چوار دەوڵەتەکەش بریتین لە کوەیت و قەتەر و سعودیە و ئیمارات.


ئەسرار میدیا- چەند کەسێکی نەناسراو هێرش دەکەنە سەر مزگەوتێک و قورئان دەسوتێنن
کۆمەڵێک قوتابی بەشی ناوخۆیی زانکۆی شاری ڕاشدیە لە باشووری مەغریب شۆکبوون بەوەی چەند کەسێکی نەناسراو زیانیان بە کەلوپەلی ناو مزگەوتەکەیان گەیاندبوو و شوشە و دەرگاکەیان شکاندبوو.


ئاژانسی ئەلمەدار-مایک پۆمپیۆ:گەرووی هورموز بە کراوەیی بەجێ دەهێڵین و بیر لە هەڵبژاردەی سەربازی دەکەینەوە
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەڵێنیدا کەشتییەکان بە ئازادی لە گەرووی هورموزدا گەشتبکەن و دڵنیاییدا کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان وڵاتەکەی بیر لە هەڵبژاردەی سەربازی دەکاتەوە.


مەرکەز ڕەوابت-جەنگەکەی ئەستەنبووڵ...یلدرم و ئیمام ئۆغلۆ تۆمەتی دزینی دەنگی دەنگدەران ئاڕاستەی یەکتری دەکەن
تەنیا پێش یەک هەفتە لە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان، رۆژی یەکشەمە لە شاری ئەستەنبووڵ دیبەیتێک لەنێوان بینالی یلدرم کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان و ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ کاندیدی پارتی کۆماری بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی ئەستەنبووڵ بەرێوەچوو.


ئەلبەیان-دووبەی گەشتیاران بە سیمکارتی بێبەرامبەر دڵخۆش دەکات
بەردەوام دووبەی بەدوای بیرۆکە و دەستپێشخەری نوێدا دەگەڕێت تاوەکو هاوڵاتیان و گەشتیارانیش دڵخۆشبکات، لەم چوارچێوەیەدا دوبەی بە هاوکاری کۆمپانیای (دو)ی ئیماراتی پڕۆژەی (پەیوەندی ئاسودە)یان هێنایە ئاراوە کە ڕێگە بە گەشتیاران دەدات بەدرێژایی ماوەی مانەوەیان سیمکارتی بێ بەرامبەر و پاکێجی تایبەت بەکاربهێنن.


ئەلبەیان-شەپۆلی گەرما 59 کەس لە باکوری هیندستان دەکوژێت
لە ویلایەتی بیهار لە باکوری هیندستان 49 کەس بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی گیانیان لەدەستدا.


سپوتنیک-لە ماوەی حەوت رۆژدا حوسیەکانی یەمەن چوارەم هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی ئەبها لە سعودیە
لە ماوەی حەوت رۆژی پێشوودا حوسییەکانی یەمەن حەوتەم هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی ئەبها لە سعودیە و بەپێی ڕاپۆرتەکان هێرشەکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجامدراوە.


بی بی سی-لە ئەرجەنتین و ئۆرۆگوای کارەبا دەبڕێت
بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە کارەبا بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لە 10 ملیۆن خەڵکی ئەرجەنتین و ئۆرگوای دەبڕێت.


نێکست شارک-رۆژی چوارشەممە لەهۆنگ کۆنگ سایتە سێکسییەکان دادەخرێت
سایتە پۆرنۆ و رووتەکانی هۆنگ کۆنگ هەڵوێستێکی سیاسییان نواند و رۆژی چوارشەممە بۆ ماوەیەکی کاتی سایتەکانیان دادەخەن تاوەکو هانی خەڵک بدەن بەشداری لە خۆپیشاندانە زەبەلاحەکە بکەن.


سەنتەری ڕەوابت-واشنتۆن و لەندەن فشاری زیاتر دەخەنە سەر ئێران
ژمارەی نامەکانی ئەمریکا و بریتانیا زیادیکردووە کە ئێران بە ئەنجامدانی هێرشەکەی کەنداوی عوممان تاوانبار دەکات، ئەمەش لەکاتێکدا ئەمریکا بەڵێنیداوە ئازادی کەشتیوانی لەناوچەکەدا بپارێزێت.

ئاژانسی مێهر – له‌ هێرشێکدا بۆ سه‌ر حه‌له‌ب بەلایەنی کەمەوە 26 كه‌س كوژران و برینداربوون
له‌ هێرشێکدا لەسوریا بۆ سه‌ر باشووری حه‌له‌ب بەلایەنی کەمەوە 12 كه‌س كوژراون و 14 كه‌سیش برینداربوون.


مێهر خبر- یه‌كێتی ئه‌وروپا مۆڵه‌ته‌ 60 رۆژه‌كه‌ی ئێران تاوتوێ ده‌كات.
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ شاری لوگسمبۆرگۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌وانه‌ ئه‌و مۆڵه‌ته‌ 60 رۆژه‌ی ئێران داوێتیه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا تاوتوێ ده‌كرێت.


ئیقتساد نیوز_ بلومبێرگ: سعودیه‌ به‌ خێرایی و به‌ هه‌نگاوی گه‌وره‌ روو له‌ رۆژئاوایی بوون ده‌كات و له‌ ئیسلام دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.
بلومبێرگی ئه‌مریكی له‌ راپۆرتێكدا بڵاویده‌كاته‌وه‌: سعودیه‌ گۆڕانكاری جدی له‌ خۆیدا ئه‌نجامداوه‌ و رۆژ به‌ رۆژ له‌ ئیسلام دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ و له‌ كه‌لتووری رۆژئاوا نزیك ده‌بێته‌وه‌.


ئاژانسی بۆرنا_ ئه‌ردۆغان هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر فڕەنسا
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ كاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌ی هاوتا فڕەنسییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ركردنی گاز له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست، هێرشی كرده‌ سه‌ری و وتی: فڕەنسا له‌ قوبروس هیچ كاری نییه‌ و ئه‌و  بابه‌ته‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به‌ ماكرۆنه‌وه‌ نییه‌.


سایتی میزانی ئێرانی- موشه‌كه‌كانی ئێران به‌ راده‌یه‌ك پێشكه‌وتوون كه‌  پێویستی به‌ 400Sو 500S نییه‌.
ئه‌بولفه‌زل حه‌سه‌ن به‌یگی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له‌سه‌ر پڕوپاگه‌نده‌ی راده‌ستنه‌كردنی موشه‌كه‌كانی، S400 و S500 روسی به‌ تاران ده‌ڵێت: موشەكه‌كانی ئێران پێشكه‌وتووترن له‌ هه‌ر دوو جۆره‌ موشه‌كه‌كه‌ی روسیا، بۆیه‌ تاران پێویستی به‌ S400 و S500 نییه‌.


نه‌یجیریا؛ 30 كه‌س به‌هۆى سێ هێرشی خۆكوژییه‌وه‌ كوژران

شاشه‌ نیوز -  ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى حوزه‌یرانى 2019  سێ هێرشی خۆكوژى  له‌ شاری كۆندۆگاى نه‌یجیریا رویداو به‌هۆیه‌وه‌  30 كه‌س كوژرانى و ده‌یانى تریش بریندار بوون و به‌پێى  وته‌ى میدیاكان ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌و سێ  تیرۆریسته‌ ئه‌ندامی گروپی بۆكۆ حه‌رام بن.

 

سى ئێن ئێن – به‌یجینگ: به‌یاسایكردنى ماریوانا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ چین
ده‌سته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ په‌كین رایگه‌یاند: "به‌یاسایكردنى ماریوانا له‌ كه‌نه‌دا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌قاچاخهێنانى زیاترى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر چین دروستده‌كات و ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى نوێیه‌ له‌ چین".

وەرگێڕان: (هـ. ف.) و (ئـ. م.)

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure