تەرمی ئیسماعیل سابوری له‌م شاره‌ بەخاک دەسپێردرێت

هەواڵ / کوردستان :: 17/06/2019‌ :: 553‌ جار بینراوە
هونەرمەند ئیسماعیل سابوری

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال


بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى حوزه‌یران، تەرمی هونەرمەند ئیسماعیل سابوری، لەشاری سلێمانی بەخاک بسپێردرێت و هه‌ر لەو شاره‌ش پرسەی بۆ دابنرێت.


نیاز نوری، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە دواڕۆژ-ی راگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و کەسوکاری، تەرمی هونەرمەند ئیسماعیل سابوری لە پزیشکی دادی سلێمانییەوە بۆ گۆڕستانی سەیوان بەڕێدەکڕێت بۆ بەخاکسپاردنی و پرسەكه‌شی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی دەبێت".

ئێوارەی دوێنێ ئیسماعیل سابوری هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تەمەنی 63 ساڵیدا و بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لەشاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

پ: ئا.ح




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure