"بن سه‌لمان رۆڵى ئه‌رێنى گێڕاوه‌ له‌ ئارامکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران و ئه‌مریكا"

هەواڵ / جیهان :: 17/06/2019‌ :: 203‌ جار بینراوە
حسێن ئەمیر عەبدئەللهیان، راوێژکارى تایبەتى سەرۆکى ئەنجومەنى شوراى ئێران

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

راوێژکارى تایبەتى سەرۆکى ئەنجومەنى شوراى ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ كاریگه‌رى ئه‌رێنى هه‌بووه‌ له‌ ئارامكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران، ده‌ڵێت: " ترامپ ئاگادارى كردونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا پابه‌ندده‌بێت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى حوزه‌یران، حسێن ئەمیر عەبدئەللهیان، راوێژکارى تایبەتى سەرۆکى ئەنجومەنى شوراى ئێران رایگه‌یاند: محەمەد بن سەلمان، شازادەى جێنشینى سعودیە، رۆڵى کاریگەرى هەبووە لە گواستنەوەى ئەو نامە و په‌یامانه‌ى ئاراستەى ئێران كراون، بەمەبەستى ئارامکردنەوەى ئەو بارگرژییەیانه‌ى كه‌ لەناوچەى کەنداودا هاتۆتە ئاراوە.

وتیشى: "بن سەلمان رۆڵى کاریگەرى هەبووە، لە گەیاندنى ئەو نامانەى ئاڕاستەى ئێران دەکرێن، بۆ کەمکردنەوەى ئەو بارگرژیانەى لەناوچەى کەنداودا هاتۆتە ئاراوە".

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا راوێژکارەکەی سەرۆکى ئەنجومەنى شوراى ئێران باسى له‌ نوێترین پێشهاته‌كانى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان وڵاته‌كه‌ى و ئه‌مریكا كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئەمریکا لە رێگاى رەوانەکردنى شاندە سیاسییەکانیان، نامەى دۆناڵد ترامپ یان گەیاندۆته‌ ئێران، جەختیشان لەوە کردۆتەوە کە پابەند ده‌بن بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران".

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە