گەنجێک بەڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2464‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

درەنگانێکی (شەوی رابوردوو 16ی حوزەیران)، لە سنوری قەزای رانیە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە جۆری پێکدادان شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا.

خۆشناو حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە دواڕۆژی راگەیاند: درەنگانێکی شەوی رابوردوو رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری قەمەرە و ماتۆڕسکیلێکدا لەسەر رێگەی نێوان ناحیەکانی حاجیاوا ـ سەروچاوە روویداوە.

وتیشی: "بەهۆی رووداوەکەوە گەنجێکی تەمەن 28 ساڵان بەناوی (عومەر پیرۆت) گیانی لە دەستداوە کە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بووە".

باسی لەوەشکرد:  ھۆکاری رووداوەکەش بەھۆی خێرایی لە رادە بەدەری ماتۆڕسکیلەکەوە  روویداوە.

داڕشتنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە