بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌م قه‌زایه‌ى هه‌رێم روویدا

هەواڵ / کوردستان :: 17/06/2019‌ :: 4445‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى حوزه‌یران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم رایگه‌یاند "به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕى 3.1 پله‌ى رێخته‌ر له‌ شارى كۆیه‌ى داوه‌".


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ورده‌كاریى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ تێیدا هاتووه‌ "ئه‌مڕۆ كاتژمێر 5:44 خوله‌كى به‌یانى به‌كاتى هه‌ولێر، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕى 3.1 پله‌ به‌ پێوه‌رى رێخته‌ر به‌ قوڵایى 8 كم، له‌ دوورى 22 كم، له‌ قه‌زاى كۆیه‌ روویدا و له‌ هه‌ندێك شوێن هه‌ستى پێ كراوه‌".

 

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌

 

د: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە