مەسرور بارزانی دێتە سلێمانی

هەواڵ / کوردستان :: 17/06/2019‌ :: 434‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر


پێشنێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك یه‌كێتیی و گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یران، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتیی و گۆڕان.

به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژیش شاندی پارتی پێكهاتوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ (مه‌سرور بارزانی، شه‌عبان چالی، هێمن هه‌ورامی، ئومێد خۆشناو، فرسه‌ت سۆفی) و شاندی یه‌كێتیش بریتین له‌ هه‌ریه‌ك له‌ (عیماد ئه‌حمه‌د، ره‌فعه‌ت عەبدوڵا، لاهور شێخ جه‌نگی، باڤل تاڵه‌بانی، عەدنانی حه‌مه‌ی مینا).

دواڕۆژ زانیویه‌تی ئامانجی شاندی پارتی قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر روئیا و بۆچوونی پارتی له‌باره‌ی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ قسه‌كردن له‌سه‌ر سیڤی كاندیدانی پۆسته‌ وەزارییه‌كان.

به‌پێی ئه‌و زنیارییانه‌ی ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتوون،‌ شانده‌كه‌ی پارتی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌ نیاز نین پرسی كه‌ركوك تاوتوێ بكه‌ن، به‌ بیانوی ئه‌وەی ئەو پرسه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ كه‌سی یه‌كه‌می هه‌ردوو حیزب و ئامانجی ئه‌و شانده‌ش پرسی كه‌ركوك نییه‌.

ڕۆژی 12ی حوزه‌یران مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم راسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا.

پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure