چەند کەسێک بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

هەواڵ / کوردستانی :: 17/06/2019‌ :: 257‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەختیار شەریف

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، دەستگیرکردنی سێ کەسی بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر راگەیاند و ئاماری شه‌ش مانگی رابوردووشى خسته‌ڕوو.


رائید زمناکۆ عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشى ڕۆژئاوى سلێمانى بە دواڕۆژ-ی راگەیاند: "لەقەزای چەمچەماڵ و لەماوەی کەمتر لە 10 رۆژدا هێزەکانی ئاسایش سێ کەسیان بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە".

وتیشى: "بەپێی ماددەی 14 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر زیندانى كراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشى ڕۆژئاوى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەبەردەستماندان بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر رووی لەزیادبوون کردووە، چونكه‌ تەنها لە ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 30 کەس لە بەکارهێنەر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکراون".

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure