ڤیدیۆ: كۆچی دوایی هونەرمەند ئیسماعیل سابوری

هەواڵ / ڤیدیۆ :: 16/06/2019‌ :: 3360‌ جار بینراوە

تاگ :: ڤیدیۆ

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
كامێرا: ئەنوەر ئەحمەد
ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 16ی حوزەیرانی 2019، هونەرمەند ئیسماعیل سابوری لەتەمەنی 63 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
ئیسماعیل محەممەد ساڵح ناسراو بە ئیسماعیل سابوور، ساڵی 1956 لە شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، ساڵی 1979 كۆلێژی هونەرە جوانەكانی لە تاران تەواو كرد، تاوەكو ئەو كاتەی لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بوو 105 گۆرانی تۆمار كرد و ئەلبوومێكی بەناوی (سەفەرنامەى كوردستان) بڵاوكردەوە. دواتر لە هەرێمی كوردستان ئەلبوومی (بیرەوەری) بڵاوكردووەتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure