رەوتی حیکمە بوو بە ئۆپۆزسیۆن

هەواڵ / عێراق :: 16/06/2019‌ :: 2401‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

ئێواره‌ى (ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 16ی حوزەیرانی 2019) ره‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانى به‌ سه‌رۆكايه‌تى عه‌مار حه‌كيم رايگه‌ياند: بۆ له‌مه‌ولا ده‌بێته‌ ئۆپۆزسيۆنێكى سياسى ده‌ستورى نيشتمانى بنيادنه‌ر.

له‌ به‌ياننتامه‌يه‌كدا كه‌ وێنه‌يه‌كى بۆ دواڕۆژ هاتووه‌، ره‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانى ده‌ڵێت: "مه‌كته‌بى سياسى ره‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانى له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى نائاساييدا ئەمڕۆ له‌ باره‌گاى ناوندى ره‌وته‌كه‌ بارودۆخى سياسى به‌گشتى و له‌سه‌ر ئاستى خزمه‌تگوزارى و پاڵنه‌ره‌كانى شه‌قامى عێراق به‌ شێوه‌يه‌كى تايبه‌ت تاوتوێكرا".

راشيده‌گه‌يه‌نێت: "بنياد له‌سه‌ر پياچوونه‌وه‌ى ديدگا و بير و باوه‌ڕه‌كانى پێشوو كه‌ خرابوونەڕوو، مه‌كته‌بى سياسى لەكۆتاييدا گه‌يشته‌ ئه‌و بڕیارەی پشتیوانی بژارده‌ى (ئۆپۆزسيۆنى سياسى ده‌ستورى نيشتمانى بنيادنه‌ر) بكات".

ده‌شڵێت: "ره‌وتى حيكمه‌ به‌ته‌واوی پابه‌ندى ئه‌و بژارده‌يه‌ و پێويستييه‌كانى ده‌بێت، ئه‌وه‌ى پێويست بكات له‌ رۆڵ و جوڵه‌ و ئه‌دا و هه‌ڵويسته‌كان له‌سه‌ر ئاستى نيشتمانى خۆی بۆ ئامادە دەکات".

داڕشتنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە