شەقامێكی سلێمانی بۆ ماوەی دوو رۆژ دادەخرێت

هەواڵ / کوردستان :: 16/06/2019‌ :: 669‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەهۆی كاركردن لەشەقامەكەدا بۆ ماوەی دوو رۆژ شەقامی قەنات دادەخرێت.

سەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی (ئەمڕۆ 16ی حوزەیرانی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی نۆژەنكردنەوەی شەقامی قەنات لەڕۆژانی 17 و 18ی حوزەیرانی 2019 هاتوچۆكردن لەو شەقامە بەڕووی ئۆتۆمبێلدا دادەخرێت، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەكەن لەو دوو رۆژەدا شەقامەكە بەكار نەهێنن.

شارەوانی سلێمانی ماوەی دوو مانگە دەستی بەنۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی سلێمانی كردوە و تائێستاش چەند شەقامێك تەواوبوون.

داڕشتنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure