کەسایەتییەکی عەرەب: دژی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک قسەم نەکردوە

هەواڵ / کوردستان :: 16/06/2019‌ :: 472‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری

یەکێک لە کەسایەتییەکانی عەرەبی کەرکوک رەتیدەکاتەوە دژی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بێت بۆ شارەکە و دەڵێت: "پێویستە بەهەمەهەنگی و رێککەوتن لەگەڵ بەغدا ئەو هەنگاوە بنرێت".


چەند رۆژێکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە گوایە: "ئیسماعیل حەدیدی، یەکێک لەکەسایەتییە سیاسییەکانی عەرەبی کەرکوک دژی گەڕانەوەی پێشمەرگە وەستاوەتەوە".

ئیسماعیل حەدیدی کە ئێستا راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق-ە بە دواڕۆژ-ی راگەیاند: "پێشمەرگە لەسیستمی بەرگری عێراق-دایە و هێزێکە پارێزگاری لە کەرکوک و زۆر شوێنی دیکەی کردوە، لەشەڕی داعش-دا قوربانی داوە".

وتیشی: "هەرکاتێک کەرکوک یاخود نەینەوا و هەر ناوچەیەکی عێراق بکەوێتە بەردەم مەترسی  و پێویست بکات، ئەوا ئێمە لەگەڵ ئەوەین پێشمەرگە بەشداری لەپاراستنیدا بکات و ئەرکیشە لەسەری ئاسایشی وڵات بپارێزێت".

ئەو کەسایەتییەی عەرەب ئەوەشی خستەڕوو: "دۆخی کەرکوک هەستیارە و پێکهاتەکان بەهەستیاری تەماشای پرسی گەڕانەوە و جێگیرکردنی پێشمەرگە دەکەن لەکەرکوک، بۆیە پێویستە ئەو پرسە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەغدا و لەچوارچێوەی فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراقدا بێت بەتایبەت کە ئێستا دۆسیه‌ى ئەمنی شارەکە لەژێر دەستی هێزە ئیتیحادییەکاندایە".


پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure