وەزارەتی دارایی لیستی نوێی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: 16/06/2019‌ :: 36525‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی

ئێوارەی (ئەمڕۆ 16ی حوزەیرانی 2019) وەزارەتی دارایی لیستێکی نوێی بۆ دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێک راگەیاند.

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ دواڕۆژ وتی: "سبەی دووشەممە مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و سامانە سروشتییەکان و ئەوقاف دابەشدەکرێت".

 

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمشەو بەغدا بڕی 453 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 6 رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد.

 

پ: رێباز

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure