هونه‌رمه‌ندێك لەسلێمانی كۆچى دوایى كرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2600‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال


ئێواره‌ى (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ى حوزه‌یرانی 2019)، هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل سابورى له‌نەخۆشخانەی (شار) لە سلێمانى كۆچى دوایی كرد.

نیاز نوری، نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان (ئەمڕۆ 16ی حوزەیرانی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هونەرمەند ئیسماعیل سابوری بەهۆی نەخۆشییەوە لەنەخۆشخانەی شار لەسلێمانی كۆچی دوایی كرد.

ئیسماعیل محەمەد ساڵح، ناسراو بە ئیسماعیل سابوری لە شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە و لەساڵی 2003وە لەهەرێمی كوردستان دەژی.

 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure