پارەکەی بەغدا گەیشت و لیستی مووچە رادەگەیەندرێت

هەواڵ / کوردستان :: 16/06/2019‌ :: 16964‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی

 

(ئێوارەی ئەمڕۆ 16ی حوزەیرانی 2019) وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کرد.

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ دواڕۆژ وتی: "ئەمشەو وەزارەتی دارایی بەغدا بڕی 453 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناردوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد: پاش کەمێکی دیکە لیستی دابەشکردنی مووچەی زۆربەی وەزارەتەکان رادەگەیەندرێت.

 

ئەم هەواڵە نوێکرایەوە کلیک لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی لیستی دابەشکردنی مووچە.

 

پ: رێباز

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure