پەرلەمان سزای پەڕینەوەی نایاسایی دیاریكرد

هەواڵ / عێراق :: 16/06/2019‌ :: 306‌ جار بینراوە
هێمایه‌كى تایبه‌ت به‌ په‌ڕینه‌وه‌ى پیاده‌ فۆتۆ: وه‌رگیراوه‌

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

پەرلەمانی عێراق سزای پەڕینەوەی له‌و شه‌قامانه‌ى تایبه‌ت نه‌بێت به‌ پەڕینەوە دیاریكرد كە بڕەكەی 25 هەزار دینارە، هەر كەسێكیش مۆڵەت بۆ كردنەوەی نووسینگەی شۆفێری و مەرجی توندوتۆڵی وەرنەگرێت سزاكەی ملیۆنێك دینارە.


حەسەن ئاڵی، سەرۆكی لیژنەی هەرێم و پارێزگاكان لە پەرلەمانی عێراق (ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ی حوزەیرانی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: پەرلەمان هەمواری پڕۆژەیاسای هاتووچۆی پەسەندكردووە و رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار كراوە بۆ پەسەندكردن و پاشان جێبەجێكردنی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە.

وتیشى: "بەپێی ئەو یاسا نوێیە هەر هاوڵاتییەك لە شەقامێك بپەڕێتەوە كە تایبەت نەبێت بە پەڕینەوە سزاكەی 25 هەزار دینارە". 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شى وت: هەر كەسێكیش بێ وەرگرتنی مۆڵەتی لایەنی پەیوەندیدار نووسینگەی فێركردنی شۆفێری یان نووسینگەی پشكنین بۆ مەرجەكانی توندوتۆڵی بكاتەوە سزاكەی ملیۆنێك دینارە.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure