"داوا ده‌كرێت نه‌جمه‌دین كه‌ریم راده‌ستى به‌غدا بكرێته‌وه‌"

هەواڵ / عێراق :: 16/06/2019‌ :: 1559‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ فراكسیۆنى گۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى دوورخراوه‌ى كه‌ركوك بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئازادكردنى له‌ لوبنان زه‌بر له‌دادگاى عێراقى دەدات و ده‌شڵێت: "پێویسته‌ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق داوا له‌ هه‌رێم بكات نه‌جمه‌دین كه‌ریم راده‌ست بكه‌نه‌وه‌". 

 

غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ فراكسیۆنى گۆڕان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وتى :"سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر بووه‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ژیانى ئاسایی خۆى، ئه‌نجومه‌نى باڵاى بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى عێراق له‌ كوێى ئه‌و پرسه‌دایه‌".

 

 وتیشى:"نه‌بوونى كاردانه‌وه‌ى حكومه‌ت به‌رانبه‌ر به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى نه‌جمه‌دین كه‌ریم وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو نه‌بێت و پێویسته‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران له‌رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ دوا له‌ هه‌رێم بكات نه‌جمه‌دین كه‌ریم راده‌ستى حكومه‌تى ناوه‌ندى بكرێته‌وه‌ به‌وپێیه‌ى تۆمه‌تباره‌ به‌دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى".

 

 داڕشتنه‌وه‌ :هـ.ق      
بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure