ئێران: پاشەکشەکردن لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە لە ئەجینداى کارەکانمانە

هەواڵ / جیهان :: 16/06/2019‌ :: 117‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دوێنێ شەممە وەزارەتى دەرەوەى ئێران رایگەیاند: پاشەکشەکردن لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە، لە ئەجینداى کارەکانى ئێرانە، چونکە ئەو 60 رۆژە مۆڵەتەى داویانە بە لایەنە پەیوەندیدارەکانى رێککەوتنە لە 17ى تەمموزى داهاتوو کۆتایی پێدێت و درێژناکرێتەوە.


عەباس عەراقچى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئێران لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هیلگا ئەشمید یاریدەدەرى سیاسەتى دەرەوە یەکێتى ئەوروپا لە تاران، وتویەتی: "ئەگەر بێت و ئێران بەپێی ئەو رێککەوتنە ئەتۆمییە سوود نەبینێت ئەوا بەڵینەکانى بەدرێژایی کات کەمدەکاتەوە و لەکۆتاییدا لەو رێککەوتنە پاشەکشە دەکات".

ئەو هەڵوێستەى ئێران لەکاتێکدایە، کە ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانى لەگەڵ ئەمریکا زیادى کردووە. بەتایبەت دوای هێرشی سەر دوو کەشتییە نەوتییەکەی دەریای عومان کە واشنتن تارانی بە ئەنجامدانی تۆمەتبارکرد.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure