سائیرون له‌ حكومه‌ت ناڕازییه‌

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 100‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

سه‌ركرده‌یه‌كى ئیئتلافى سائیرون به‌سه‌رۆكایه‌تى موقته‌دا سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌در و ئیئتلافى سائیرون له‌ كاره‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عەبدولمەهدی رازى نییه‌، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى ساڵێكى ته‌مه‌نى حكومه‌تدا گۆڕانكارى به‌رجه‌سته‌ نه‌كرێت، به‌ئاراسته‌ى گۆڕانكاریدا ده‌جوڵێن.


رائد فه‌همى، سه‌ركرده‌ و په‌رله‌مانتارى ئیئتلافى سائیرون (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ی حوزەیرانی 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: ئیئتلافى سائیرون و موقته‌دا سه‌در له‌ ئه‌داى حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى رازى نین، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى، تا ئێستاش حكومه‌ت هیچ شتێكى به‌رجه‌سته‌ى پێشكه‌ش نه‌كردووه‌.

وتیشى: "داواى راپۆرتمان كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌له‌ پرۆگرامى حكومه‌تدا جێبه‌جێكراوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زانیارییه‌كمان پێبگات، بێگومان ماوه‌ى ساڵێكیش به‌سه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: سائیرون و موقته‌دا سه‌در ئه‌گه‌ر ده‌رهاویشته‌ى به‌رجه‌سته‌ و كارى باشى حكومه‌ت نه‌بینن، به‌تایبه‌ت له‌ دژایه‌تى و بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریدا، ئه‌وا به‌ ئاراسته‌ى گۆڕانكارى ده‌جوڵێن.

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure