چەند ناوچەیەکی سلێمانی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بێ ئاو دەبن

هەواڵ / کوردستانی :: 16/06/2019‌ :: 963‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەهۆی کۆبوونەوەی پاشەڕۆی سەیرانکاران، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر دابەشکردنی ئاوی چەند ناوچەیەکی سلێمانی و دەوروبەری دەوەستێنرێت.


ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی (ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی کۆبوونەوەی لم و پاشەڕۆی سەیرانکاران لە وەرگری هێڵی دووەمی ئاوی دوکان-سلێمانی و بۆ ماوەی 48 کاتژمێر کارکردن تێیدا و پاککردنەوەی وەرگری پڕۆژەکە، هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی دەوەستێت.

وتیشی: "بەو هۆیەشەوە گەڕەکەکانی سەروو و ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و تەواوی ناوچەی قڕگە و خەبات و کازیوە و قەزاو ناحیەکانی چەمچەمەڵ و شۆڕش و پیرەمەگرون و بازیان و تاسڵوجە و گۆپاڵە ئاویان نابێت".

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure