منداڵێكی پێنج ساڵان سه‌رده‌بڕدرێت و له‌ پشته‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یاندا فڕێده‌درێت

هەواڵ / عێراق :: 16/06/2019‌ :: 2284‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 


له‌ پارێزگاى دیاله‌ منداڵێكى كچ ته‌مه‌ن پێنج ساڵان سه‌رده‌بڕدرێت و پۆلیسیش لەسەر رووداوەکە ده‌ستگیركردنى سێ تۆمه‌تبار ڕاده‌گه‌یه‌نێت. 


غالب عه‌تییه‌ وته‌بێژى پۆلیسى دیاله‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: دوێنێ (شەممە 15ی حوزەیران) له‌ شارۆچكه‌ى خاڵسى سه‌ر به‌ پارێزگاى دیاله‌ ته‌رمى منداڵێكى كچ ته‌مه‌ن پێنج ساڵان به‌سه‌ربڕدراوى دۆزرایه‌وه‌ كه‌ دواى ڕفاندنى له‌ پشته‌وه‌ى ماڵه‌وه‌ى خۆیان بە سەربڕدراوی له‌ ژێر هه‌ندێك دارو پووشدا شاردرابووه‌وه‌.

وتیشى: "له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستى پێكردووەو ئه‌مڕۆ توانرا سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تى ده‌ست هه‌بوونیان له‌و تاوانه‌ ده‌ستگیربكه‌ن".

كوشتنى ئه‌و منداڵه‌ پێنج ساڵان به‌وشێوه‌یه‌ بووه‌ته‌هۆی نیگه‌رانیى هاووڵاتیان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نیش داواده‌كه‌ن به‌ زووترین كات ئه‌نجامده‌ران ئاشكرا بكرێن و به‌ سزاى یاسایى خۆیان بگه‌یه‌ندرێن. 

پ: ئەڤین
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure