سعودیە: لەگەڵ جەنگ نین بەڵام بەرگریش لەخۆمان دەكەین

هەواڵ / جیهان :: 17/06/2019‌ :: 279‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

هەواڵی پەیوەندیدار

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


شازادەی جێنشینی سعودیە، وێڕای تۆمەتباركردنی ئێران بەهێرشكردنە سەر دوو كەشتی گوێزەرەوەی نەوت لە دەریای عوممان، دەڵێت: "سعودیە نیازی هەڵگیرساندنی جەنگی نییە لە ناوچەكەدا، بەڵام هەمووكات ئامادەیە بەرگری لە خۆی بكات".

 

محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" وتی:  "حكومەتی ئێران بێڕێزیی بەشینزۆ ئابی سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن كرد كە لەكاتێكدا ئەو بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان لە تاران بوو، ئەوان لە وەڵامی هەوڵەكەیدا هێرشیان كردە سەر دوو كەشتی گوێزەرەوەی نەوت لە دەریای عوممان كە یەكێكیان ژاپۆنی بوو".

 

شازادەی جێنشین لە بەشێكی دیكەی وتەكانی ئاماژەی بەوەكردوە: "بەنیاز نین لە ناوچەكەدا جەنگ و ئاڵۆزی هەڵبگیرسێنین".

 

وتیشی: "گەر هەست بە مەترسییەك لەسەر خاك و بەرژوەندییەكانی خۆمان بكەین، بەرگری لەخۆمان دەكەین". 

 

بن سەلمان هێمای بۆ ئەوەشكرد: پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر رووداوەكانی ئەمدواییە و هێرش بۆ سەر كەشتییە گوێزەرەوەكانی نەوت، هەڵوێستی جددی هەبێت.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە