بڕیاری دەستگیرکردن بۆ راکان جبوری دەرچوو

هەواڵ / کوردستانی :: 16/06/2019‌ :: 12486‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری


لەلایەن دادگای کەرکوکەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ راکان جبوری پارێزگاری کاتی کەرکوک دەرچوو.

سەرچاوەیەک لەدادگای کەرکوک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت( ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزەیران ) بەدواڕۆژی راگەیاند: لەلایەن دادگای کەرکوکەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ راکان جبوری پارێزگاری کاتی کەرکوک دەرچووە.

رونیشیکردەوە: لەئێستادا ناوبراو شارەکەی بەرە و بەغدا بەجێهێشتوە تاوەکو پرسی دەستگیرکردنەکەی چارەسەربکات.

وتیشی: "فەرمانی دەستگیرکردنەکەی لەسەر چەند سکاڵایەکە و پاڵپشتە بەچەند بەڵگەنامەیەک کە دەیسەلمێنن راکان جبوری گەندەڵی کردووە".

بەوتەی ئەو سەرچاوەیەی دادگا، هەفتەی رابوردوو راکان جبوری سەردانی دادگای کەرکوکی کردووە و لەگەڵ سەرۆکی دادگا کۆبوەتەوە بۆ ئەوەی چاوپۆشی لە کێشەکەی بکرێت.
 پێشتریش فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری کاتی کەرکوک دەرچوو، بەڵام بەبیانوی ئەوەی رێوشوێنە یاساییەکانی تەواو نەبووە، فەرمانەکە هەڵوەشێندرایەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure