مەسرور بارزانی ئامانجی سەردانەکەی بۆ لای لایەنەکان ئاشکرادەکات

هەواڵ / کوردستان :: 16/06/2019‌ :: 549‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


مەسرور بارزانی رسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەدوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی حیزبەكەی رایگەیاند: سەردانی لایەنەكان دەكات و ئامانجیشیان لەو سەردانانە وەرگرتنی سیڤی كاندیدەكانە.

وتیشی: "لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر پشكەكانی پارتی كردووە بۆ كابینەی نۆیەم و كاتێكی یاساییشیان لەبەردەستە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان".
چاوەڕێدەكرێت سه‌رۆكی حكومه‌تی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان گه‌ڕی سەردانەکانی بۆ لای لایەنەکان ده‌ستپێبكات.

کاتژمێر 10:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ی حوزه‌یرانی 2019، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، به‌مه‌به‌ستی داواكردنی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان كه‌ به‌ریان ده‌كه‌وێت، سەردانی مەکتەبی سیاسی حیزبەكەی كرد.

بڕیاروایه‌ هه‌ر لەم هەفتەیەدا بارزانی كوڕ سەردانی شاری سلێمانی بکات و لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی كابینه‌كه‌ی و داواكردنی كاندیدانیان كۆبببێته‌وه‌.


ئا: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure