جیهان بەکورتی: پیاوێک ژنەکەی کوشت لەبەرئەوەی رازی نەبووە بەشێوەیەکی ڕوحانی سێکسی لەگەڵ بکات

هەواڵ / جیهان :: 16/06/2019‌ :: 36236‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

تەسریبات-دەستپێخەرییەکی عێراقی-عوممانی بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەنێوان واشنتۆن و تەهران
ڕۆژی شەممە لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی پەرلەمان ئاشکرایکرد ڕێکەوتنێک لەنێوان عێراق و عوممان هەیە بۆ هەوڵدان بۆ قایلکردنی ئەمریکا و ئێران بە ئەنجامدانی دانوستان بەبێ هیچ مەرجێک، چونکە هەر پێکدادانێکی نێوان دوو لایەنەکە زیان بە ناوچەکە دەگەیەنێت.


ئەلعەرەبی-ئێران: ئەگەری کشانەوەمان هەیە لە ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی 
ڕۆژی شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دڵنیاییدا لەوەی "پاشەکشەکردن لە رێککەوتنامەی ئەتۆمی لەسەر لیستی کارەکانماندایە"، لەهەمانکاتیشدا هەڕەشەی ئەوەیان کرد ئەو 60 رۆژەی ئێران دابووی بە لایەنەکانی ڕێککەوتنامە ئەتۆمییەکە بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ڕۆژی 7ی مانگی داهاتوو کۆتایی دێت و درێژی ناکەنەوە.


تەسریبات-سعودیە بچوکترین زیندانی سیاسی دادگایی دەکات
ڕۆژی شەممە هەژماری (موعتەقەلی ئەلرەئی) تایبەت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی زیندانییەکانی سعودیە ئاشکرایکرد "دەسەڵاتی سعودیە رۆژی شەممەی داهاتووی بۆ دادگاییکردنی بچوکترین زیندانیکراوی داناوە کە ساڵی 2014 لە تەمەنی 13 ساڵیدا لەبەر بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی دژی سعودیە دەستگیرکراوە و دەوترێت دادوەری گشتی داوای سزای لە سێدارەدانی کردووە.


رەئی ئەلیەوم-سایتێکی ئیسڕائیلی زانیاری لەسەر ئەو موشەکە نوێیە ئاشکرا دەکات کە بەر فڕۆکەخانەی (ئەبها)ی سعودی کەتووە
ڕۆژی شەممە سایتی (دیبکا)ی سعودی زانیاری لەسەر موشەکی (سۆمار)ی ئێرانی بڵاوکردەوە کەبەر فڕۆکەخانەی (ئەبها)ی سعودی کەوتووە و دەڵێت "یەکەمجارە موشەکی ئەم جۆرە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەکاربێت".


رەئی ئەلیەوم-بە نێودەوڵەتیکردنی گەرووی هورمز لە ئارادایە...ئایا واشنتۆن و لەندەن لە کۆبوونەوە داخراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش بیرۆکەکەیان باسکردووە؟
پاش ئەوەی ئەمریکا و بریتانیا ئێرانیان بە هێرشکردنە سەر نەوت هەڵگرەکەی دەریای عوممان تۆماتبار کرد بیرۆکەی بەنێودەوڵەتیکردنی گەرووی هورمز هاتە ئاراوە و گومانی ئەوە دەکرێت لە کۆبوونەوە داخراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش باسیان لە بیرۆکەکە کردبێت تاوەکو دەوڵەتەکانی رۆژئاوا چەند هێزێکی پاراستنی کەشتییەکانی کەنداو دابنێن.


رەئی ئەلیەوم-دادگای ئوردون بڕیاڕێکی ڕەقی دژی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین دەرکرد کە لە بنچینەدا دوو لەتبوون و بنکە و زەوی و زارەکانیان دەگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت
هەفتەی پێشوو دادگای تێهەڵچوونەوە لە ئوردون بڕیاریدا کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین بەتەواوەتی لە مەیدان و هاوکێشەی سیاسی دەربکات و بۆیان نییە زەوی و زار و بنکەکانیان هەڵبگرنەوە و دەیگێڕنەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.


مەرکەز رەوابت-چەند چەکێکی تورکی پێشکەوتوو گەیشتۆتە دەستی یاخییەکانی ئیدلب و حەما
دەسەڵاتی تورکیا هەموو هەوڵێکی خۆیداوە بۆ ئەوەی پارێزگای ئیدلب نەکەوێتە دەستی سوپای بەشار ئەسەد و بەپێی چەند ڕاپۆرتێک چەند چەکێکی پێشکەوتووی نارد بۆ ئیسلامییە توندڕەوەکان وەک موشەکی تاو و کۆرنیت، ئەمەش بازنەی ناکۆکیەکان لەگەڵ ڕووسیا گەورەتر دەکات و بژاردەی سەربازی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکاتە ئاراوە.


سپوتنیک-بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پلە لە نیوزلەندا دەدات و مەترسی روودانی تسۆنامی لەئارادایە
بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 لە دوورگەی کرمادک لە زەریای هێمن ڕوویدا و مەترسی روودانی تسۆنامی هێناوەتە ئاراوە.


سپوتنیک-بریتانیا هێزی دەریایی دەنێرێتە ناوچەی کەنداوی فارسی تاوەکو کەشتییەکانی وڵاتەکەی بپارێزێت.
بەپێی چەند ڕاپۆرتێکی ناوخۆیی بریتانیا بڕیاریداوە نزیکەی 100 کەشتی سەربازی بنێریتە ناوچەی کەنداوی فارسی تاوەکو هێزە سەربازی و کەشتییە بازرگانییەکانی لە ناوچەکەدا بپارێزێت.


سپوتنیک-ئەردۆغان: تورکیا دەیەوێت پەیوەندییەکی باش لەگەڵ هەموو جیهاندا پێکبهێنێت
رۆژی شەممە لە کۆنفرانسێکدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا وتی: "ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ وڵات یان ناوچەیەکدا پێکی دەهێنین دژی وڵاتێکی تر نییە و هەوڵدەدەین پەیوەندییەکی باش لەگەڵ ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و باکور و باشوور پێکبهێنین".


ڕۆیتەرز-شازادەی جێنشینی سعودیە داوا دەکات (بڕیاری یەکلاییکەرەوە) لەسەر ڕووداوی هێرشی سەر کەشتییە نەوت هەڵگرەکە بدرێت
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری شەرق ئەلئەوسەت شازادەی جێنشینی سعودیە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیکرد بڕیاری یەکلاییکەرەوە لەسەر ڕووداوی هێرشی سەر دوو تەنکەرەکە بدەن و ئێرانی تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانی هێرشەکە.


گاردیان-جێرمی کۆربین:هیچ بەڵگەیەنی ئاشکرا لەسەر ڕۆڵی ئێران لە هێرشی سەر دوو گوێزەرەوەکە نییە
جێرمی کۆربین سەرۆکی پارتی کرێکارانی بریتانیا داوای لە حکومەتەکەی کرد بارگرژیی لەگەڵ ئێران ئاڵۆزتر نەکات بەبێ ئەوەی بەڵگەی پێویستیان هەبێت لەسەر ئەوەی تاران بەرپرسە لە هێرشی سەر دوو کەشتییە نەوت هەڵگرەکە.


کۆمۆن دریمس-بێرنی ساندەرز:نابێت ئەمریکا ڕووداوەکەی کەنداوی عوممان بەکاربهێنێت بۆ بەرپاکردنی جەنگێکی نایاسایی لەگەڵ ئێران
رۆژی هەینی سیناتۆر بێرنی ساندەرز وەڵامی تۆمەتەکانی ترامپ بۆ ئێرانی دایەوە و داوایلێکرد دان بەخۆیدا بگرێت تاوەکو جەنگێکی "نایاسایی" دژی وڵاتەکە بەرپا نەکات.


ئینتەرسێپت-مایک پۆمپیۆ: ئەمریکا پێویستی بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی پیران نییە بۆ ئەوەی جەنگ لەگەڵ ئێران بەرپا بکات
لەبەر زیادبوونی بارگرژیەکەی نێوان ئیدارەی ترامپ و ئێران، ترسی هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات و لەبەرامبەردا نوێنەرەکانی پارتی دیموکرات بەتەواوەتی دژی بڕیاری جەنگن لەگەڵ ئێران و وەڵامی لێدوانەکەی ڕۆژی 25ی ئایاری مایک پۆمپیۆیان دایەوە کە وتی "ئەو بڕیارەی کۆنگرێس پاش 11ی سێپتەمبەر داویەتی رەنگە بتوانرێت وەک بنچینەیەکی یاسایی بەکاربهێنرێت تاوەکو جەنگ لەگەڵ ئێران بەرپا بکەن.


تایم ئۆف ئیندیا-پیاوێک ژنەکەی خۆی دەکوژێت لەبەرئەوەی رازی نەبووە بەشێوەیەکی ڕوحانی سێکسی لەگەڵ بکات
ڕۆژی هەینی ئاسایشی ویلایەتی ئەوتار برادیش لە هیندستان دوو کەسی دەستگیر کرد یەکێکیان هاوسەری ژنێکی تەمەن 32 ساڵە کە دەوترێت کوشتوویەتی لەبەرئەوەی ڕازی نەبووە بەشێوازی (تانتریک) رۆحانی سێکسی لەگەڵ بکات بۆ ئەوەی خێزانەکەیان دەوڵەمەند بێت.


ئێقتساد نیوز- كاردانه‌وه‌ی كۆریای باكوور به‌رامبه‌ر هه‌ڵویستی ئه‌مریكا له‌ به‌رامبه‌ر ئێران
ئاژانسی ره‌سمی كۆریای باكوور رۆژی شه‌ممه‌ 15ی حوزه‌یران، له‌ بابه‌تێكدا پێشنیازی ئه‌مریكای بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران بەناڕاست و فریوكارانه‌ ناوبرد و بڵاویكرده‌وه‌: واشنتۆن راستەوخۆ یه‌ك هه‌فته‌ دوای پێشنیازی گفتوگۆ و دانووستان به‌ ئێران، سزای نوێی به‌سه‌ر تاراندا سه‌پاند و ئه‌مه‌ ده‌ریده‌خات پێشنیازه‌كه‌ی درۆیە و به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئێران بووه‌.


ئه‌فكارنیوز- كاردانه‌وه‌ی ئیمارات له‌سه‌ر رووداوه‌كانی فوجه‌یره‌
 عه‌بدوڵا بن زاید وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی فوجەیره‌ و هێرش بۆ سه‌ر چوار كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگر له‌ ئاوه‌كانی ئیمارات له‌ به‌نده‌ری فوجه‌یره‌دا وتی: "لێكۆڵینه‌وه‌كانمان ده‌ریخستووه‌ ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ له‌ناو كه‌شتییه‌كانه‌وه‌ نه‌بووه‌، بەڵکو له‌ژێر ئاوه‌وه‌ كراوه‌تە سه‌ر نه‌وت هه‌ڵگره‌كان.

 

 

ژاپۆن تودەی: ژاپۆن داوای بەڵگەی زیاتر دەکات لە ئەمریکا کە ئێران ئەنجامدەری هێرشەکەی دەریای عومانە.

حکومەتی ژاپۆن داوای لە ئەمریکا کردووە بەڵگەی زیاتر بخاتەڕوو بۆ پشتیوانیکردنی ئەو تۆمەتانەی خستویەتیە پاڵ تاران بە تەقاندنەوەی دوو کەشتییە نەوتیەکەی دەریای عومان.

 

هۆنگکۆنگ جی ئێف پی: ئەمڕۆ یەکشەممە هەزاران هاووڵاتی رژانە سەر شەقامەکان
هاووڵاتیانی هۆنکۆنگ بۆ لابردنی پسوڵەی پێدانی پارە رژانە سەر شەقامەکان، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی دوێنێ حکومەت رایگەیاندبوو کە پلانەکە رادەگرێت.

 

وەرگیڕان:ه.ف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure