"هه‌رێم بەنایاسایی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابەشكردووه‌"

هەواڵ / کوردستان :: 16/06/2019‌ :: 475‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، به‌غدا


بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایده‌كات: وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵی تا ئێستا موچه‌ی پێنج مانگی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ناردووه‌، بەڵام هەولێر به‌ نایاسایی دابەشیكردووە بەسەر فەرمانبەرانیدا.

ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌پێی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ساڵی 2019 پێویسته‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێردرێت، ئه‌وه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی ناكۆكی و را جیاوازه‌كانه‌، به‌پێی ماده‌ی 10ی یاساكه‌ چاره‌سه‌ری بۆ دانراوه‌".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: له‌كاتی میوانداریكردنی وه‌زیری دارایی عێراق بۆ په‌رله‌مان، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی له‌ دانیشتنه‌كه‌ی لیژنه‌كه‌دا ورووژێنرا، ئه‌وه‌بوو وه‌زاره‌تی داریی حكومه‌تی فیدراڵی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم پابه‌ند بكات، به‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌كاتی خۆیدا بدات، چونكه‌ هه‌رێم له‌دابه‌شكردنی موچه‌دا جیاوازی كاتی هه‌یه‌.

 بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق روونیشیكرده‌وه‌: تا ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه‌ پێنج موچه‌ نێردراوه‌، له‌ مانگی 11وه‌ بۆ مانگی سێ دابه‌شكراوه‌، ئه‌وه‌ش رێوشوێنێكی نایاساییه‌، چونكه‌ یاسای بودجه‌ له‌مانگی یه‌كه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، پێویستبوو له‌مانگی یه‌كه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ بكرایه‌.

وتیشی: "لیژنه‌ی دارایی چه‌ند راسپارده‌یه‌كی به‌رزكردۆته‌وه‌، یه‌كێك له‌و راسپاردانه‌، پێدانی موچه‌یه‌ له‌كاتی خۆیدا، هه‌روه‌ها پابه‌ندكردنی هه‌رێم به‌ ناردنی لیستی ناوی میلاكاتی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی و سه‌ربازییه‌وه‌".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure