په‌رله‌مانتارێك هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1810‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

په‌رله‌مانتارێكى عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت: رۆتینیاتى كاركردن زاڵه‌ به‌سه‌ر وه‌زاره‌تى داراییدا، به‌تایبه‌ت له‌ پرسى پاره‌دان و كاراكردنى یاساى بودجه‌دا.


قوسه‌ى عه‌باس په‌رله‌مانتارى شه‌به‌ك له‌ په‌رله‌مانى عێراق، حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌ كه‌مته‌رخه‌م تۆمه‌تبار ده‌كات، له‌باره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كان، له‌كاتێكدا له‌ بودجه‌ى گشتى ساڵى 2019 پاره‌ى باشى بۆ ته‌رخانكراوه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ى حوزه‌یرانى 2019 به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: تائێستا پارێزگاكان ده‌ستیان به‌خه‌رجكردن نه‌كردووه‌و بودجه‌ى ساڵى 2019 نه‌كه‌وتۆته‌ بوارى جێبه‌جێكردنى كرده‌ییه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ له‌ناوه‌ڕاستى مانگى شه‌شداین، ته‌نیا شه‌ش مانگمان ماوه‌ له‌م ساڵى داراییه‌دا، كه‌چى پارێزگاكان بودجه‌ى خۆیانیان وه‌رنه‌گرتووه‌و یاساكه‌ نه‌كه‌وتۆته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

روونیشیكرده‌وه‌: یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانى ئه‌و دواكه‌وتنه‌، رۆتینیاتى كاركردنه‌، كه‌ زاڵه‌ به‌سه‌ر وه‌زاره‌تى داراییدا، به‌تایبه‌ت له‌ پرسى پاره‌دان و كاراكردنى یاساى بودجه‌دا".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure