مه‌سرور بارزانی یەکەم سەردانی ده‌سپێده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 16/06/2019‌ :: 603‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ

سه‌رۆكی حكومه‌تی راسپیردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان گه‌ڕی سەردانەکانی بۆ لای لایەنەکان ده‌ستپێده‌كات و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی داواكردنی كاندیدانی وه‌زاره‌ته‌كان.


کاتژمێر 10:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ی حوزه‌یرانی 2019، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی راسپیردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، به‌مه‌به‌ستی داواكردنی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان كه‌ به‌ریان ده‌كه‌وێت، سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بكات.

بڕیاروایه‌ هه‌ر لەم هەفتەیەدا بارزانی كوڕ سەردانی شاری سلێمانی بکات و لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی كابینه‌كه‌ی و داواكردنی كاندیدانیان كۆده‌بێته‌وه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure