ئەم دوو وڵاتە بەرزترین پلەی گەرمیان تۆمارکرد

هەواڵ / جیهان :: 16/06/2019‌ :: 2988‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


دوێنێ شەممە لە هەریەک لە وڵاتانی کوەیت و عەرەبستانی سعودییە بەرزترین پلەی گەرمای ئەمساڵ دیاریکرا و لە کوێتیش پیاوێک بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمییەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی سایتی ئەلڕەئی پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن ڕاستەوخۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەپێی وتەی پزیشکان هۆکاری مردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەرکەوتنی گەرمی و تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ.

رۆژی شەمە کوەیت بەرزترین پلەی گەرمی سەر زەوی تۆمارکرد و لەبەر سێبەردا بۆ 52.2 پلەی سیلیزی بەرز بۆوە و لەبەردەم تیشکی خۆری راستەوخۆ پلەی گەرمی 63ی سیلیزی بوو، هەروەها بەپێی سایتی قەبەس لە وڵاتی سعودیە پاشنیوەڕۆ گەرمی پێوی جیوەیی 55 پلەی سیلیزی خوێندووەتەوە.

پێشبینیدەکرێت ئەم شەپۆلی گەرمایە لە وەرزی هاوینیشدا بەردەوامبێت کە لە ڕۆژی 21ی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات، بەپێی ماڵپەڕەکانی تایبەت بە پێشبینیکردنی کەش و هەوا ئەم شەپۆلە گەرمایە کە شێیەکی چڕی لەگەڵە، وڵاتانی قەتەر و بەحرەین و ئیماڕات دەگرێتەوە.

پسپۆرانی بواری کەشوهەوا پێشبینیدەکەن مانگی داهاتوو پلەکانی گەرما بگاتە 68 پلەی سیلیزی، ئەمەش لەکاتێکدایە پارێزگاری میسان لە عێراق 55.6 پلەی سیلیزی تۆمارکردووە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure