وەرگرتنی پارەی ئاوی ماڵان بەمجۆرەی لێدێت

هەواڵ / کوردستان :: 16/06/2019‌ :: 14457‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید

بڕیارە لەم مانگەوە بڕی پارەی ئاو لە هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەڕێگەی پێوەری ئاوەوە دیاریبكرێت و ئەو ماڵانەشی تائێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە، بۆ هەر مانگێك بڕی 100 هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت.


ئەلەند تۆفیق، بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای هەڵەبجە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لەگەڵ ئەوەی ماوەیەكی زۆرە دەستمان بە دانانی پێوەری ئاوی ماڵان كردووە، بەڵام لەم مانگەوە كۆكردنەوەی پارەی ئاو بەگوێرەی ئەو پێوەرانە دەبێت كە بڕی پارەی وەرگیراو بەگوێرەی ڕێژەی بەكارهێنانی ئاو دەبێت بە مەتر سێ‌ جا.

ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و وەبەرهێنان بۆ هەر پێنج مەتر سێ‌ جا بڕی 50 دینار دیاریكراوە، هەروەها لە پێنج مەتر سێ‌ جا تا 15 مەتر سێ جا بڕی 150 دینار و لە 15 بۆ 30 مەتر سێجا بڕی 400 دینار و لە 30 مەتر سێجا بۆ 60 مەتر سێجا بڕی 600 دینار و هاوكات لەسەروو 60 مەتر سێجاشەوە بڕی دوو هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجە ئەوەشی وت: "ئەو هاووڵاتیانەی كە تا ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە دەبێت لە زوترین كاتدا پێوەر دابنێن، بە پێچەوانەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوون و پرۆژەكانی وەبەرهێنان لە یەك مانگ بۆ سێ‌ مانگ بڕی 100 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت و لە دوای سێ‌ مانگیش ئەگەر پێوەر نەبەست، بۆ هەر مانگێك بڕی 200 هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure