ئەنجومەنى سەربازى سودان: چەندجارێک ویستراوە کودەتا بکرێتە سەرمان

هەواڵ / جیهان :: 16/06/2019‌ :: 148‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەنجومەنى سەربازى راگوزەرى دەسەڵاتدار لە سودان ئاشکرایکرد کە لە ماوەى رابوردوودا، چەندجارێک پیلان بۆ کودەتا کردنەسەر ئەنجومەنەکەیان دانراوه‌، بەڵام سەرجەمیان شکستی پێهێنراوە.


لەوبارەیەوە شەمسه‌دین کەباشى وتەبێژ بەناوى ئەو ئەنجومەنەوە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە خەرتوومى پایتەختى سودان وتى: "هەندێک لە ئەحزابەکان لە هێزى ئازادى و گۆڕانکارى، دەستیان لەو پێلانانەدا هەبووە و لەکاتى ئەوەى ئێمە لە دانوستاندا بووینە لەگەڵیان، ئەوان پیلانى ئەوەیان دەگێڕا کە کودەتاى سەربازى بکەنە سەرمان".

ئەوەشى خستەڕوو: کە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە، کە کۆمەڵێک لە ئەفسەر و پلەداران کە ئەرکى کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکانیان پێسپێردرابوو، گومانى جێبەجێکردنى هەندێک لەو پیلانانەیان لێدەکرێن کە شکستی پێهێنرابوو.

و: ئاکۆ زەنگەنە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure