ئێران: پابه‌ندبوونمان به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 15/06/2019‌ :: 477‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سه‌رۆك كۆماری ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی پابه‌ندنه‌بوونی وڵاته‌كه‌ی به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا وڵامی داواكانمان نه‌داته‌وه‌، ئێمه‌ش به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانمان به‌رامبه‌ر به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی داده‌به‌زێنین".


حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ی حوزه‌یران له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی كۆنفرانسی هاوكاری و متمانه‌سازی له‌ ئاسیا، ناسراو به‌ (سیكا) له‌ شاری دووشه‌ممبه‌ی پایته‌ختی تاجیكستان، رایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی ئێران به‌پێی به‌نده‌كانی یاسای 26 و 36ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، بڕیاریداوه‌ جێبه‌جێكردنی به‌ڵین و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه‌مبكاته‌وه‌.

رۆحانی وتیشی: "له‌مه‌ودوا زیاتر له‌ 130 ته‌ن ئاوی قورس و زیاتر له‌ 300 كیلۆگرام ماده‌ به‌هێزكراوه‌كان  نافرۆشین".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە