زاڵماى خەلیل زاد په‌یامێك ئاڕاسته‌ی ئێران دەکات

هەواڵ / جیهان :: 15/06/2019‌ :: 292‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

زه‌ڵماى خەلیل زاد نێردەى ئەمریکا بۆ ئەفغانستان رایگه‌یاند: پێویستە لەسەر ئێران کێشە ناوخۆییەکانى جیابکاتەوە و تێکەڵ بە پرسى ئاشتى نەکات لە گەڵ بزووتنەوەى تاڵیبان لە ئەفغانستان.

زه‌ڵماى خەلیل زاد نێردەى ئەمریکا بۆ ئەفغانستان لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکى تەلەفزیۆنى رایگه‌یاند: پێویستە لەسەر ئێران کێشەکانى لەگەڵ ئەمریکا تێکەڵ بە پرسی ئاشتی نەکات، چونکە پرسى ئاشتى لە ئەفغانستان لەلایەن چەند وڵاتێکەوە پشتگیرى دەکرێت و ئەگەر ئێران هەوڵبدات کێشە بۆ هەوڵەکانمان دروست بکات، بۆ بەرقەراربوونى ئاشتى له‌و وڵاته‌، ئەوا ئێمە هەڵوێستێکى نەرێنیمان بەرامبەرى دەبێت.

ئەوەشى خستەڕوو: بزوتنەوەى تاڵیبان لە ئێستادا هەوڵدەدات لەگەڵ تەواوبوونى پرۆسەى ئاشتى هاوکارى سیاسى و ئابوورییەکانى لەگەڵ ئەمریکا بتەوبکات، بۆیە ئەمریکا پشتگیرى لە حکومەتى ئەفغانستان دەکات و دەیەوێت ئاشتى لەو وڵاتە بەرقەرار بێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە بزوتنەوەى تاڵیبان نایەوێت دانوستاندن لەگەڵ حکومەتى ئەفغانى بکات و پێیوایە ئەو حکومەتە وەک یارییەک وایە بەدەستى ئەمریکا و مەرجى سەرەکى دانوستاندنى دەرکردنى هێزە سەربازییەکانى ئەمریکایە لەو وڵاتە.

و: ئاکۆ زەنگەنە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure