ئه‌ڵمانیا بڕوا به‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ناكات

هەواڵ / جیهان :: 15/06/2019‌ :: 663‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


له‌ كاتێكدا جێرمی هانت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ هێڕشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ردوو كه‌شتییه‌ گوێزه‌ره‌وه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ ده‌ریای عه‌ممان كاری سوپای پاسدارانی ئێران بووه‌، وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: "ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی ئه‌مریكا بۆ تاوانباركردنی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵگه‌یه‌كی گونجاو و قابیلی قبووڵ نییه‌".


ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌: هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌لمانیا  هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه‌ی هاوتا بریتانییه‌كه‌ی هه‌یه‌ كه‌ وه‌كوو ئه‌مریكا سوپای پاسدارانی به‌ هێرش كردنه‌سه‌ر دوو كه‌شتی گوازه‌ره‌وه‌ی نه‌وت له‌ ده‌ریای عه‌ممان تاوانبار كردووه‌، ده‌ڵێت: ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی ئه‌مریكا وه‌كوو به‌ڵگه‌ی هێرشی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌ گوازه‌ره‌وه‌كانی نه‌وت بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هیچ شتێكی پێ ناسه‌لمێت و قابیلی قبووڵ نییه‌".

ئه‌و وتانه‌ی ماس له‌ كاتێكدایه‌، یوتاكا كاتادا خاوه‌نی ئه‌و دوو كه‌شتییه‌ گوێزه‌ره‌ نه‌وتییه‌ كه‌ له‌ ده‌ریای عه‌مماندا ته‌قینه‌وه‌، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای به‌ درۆخسته‌وه‌ و وتی: "له‌ ئاسمانه‌وه‌ هێڕش كراوه‌ته‌ سه‌ر كه‌شتییه‌كان".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure