به‌غدا مووچه‌ی مانگی 6 ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 15/06/2019‌ :: 36104‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاشكرای ده‌كات: له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا به‌غدا مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی 2019ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ی حوزه‌یرانی 2019، غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌ لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ وتی: "وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ دوو رۆژی داهاتوودا مووچه‌ی مانگی 6ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كات".

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تائێستا مووچه‌ی مانگی 3ی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی دابه‌ش نه‌كردووه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى عێراق رونیشیكرده‌وه‌: به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2019، به‌غدا تائێستا پێنج مووچه‌ی ساڵی 2019ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ناردووه‌و تاوه‌كوو 17ی ئه‌م مانگه‌ش مووچه‌یه‌كی تر ده‌نێرێت.

به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2019، عێراق مانگانه‌ 522 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌رێم هیچ بڕه‌ نه‌وتێك راده‌ستی سۆمۆ بكات كه‌ به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.

و: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure