سه‌رۆكى په‌رله‌مان دوا واده‌ى بۆ ته‌واوكردنى كابينه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى دياريكرد

هەواڵ / عێراق :: 15/06/2019‌ :: 221‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له‌ كۆتایی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ی حوزه‌یرانی 2019 رایگه‌یاند "خشته‌ی دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان، ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت له‌خۆده‌گرێت".


حه‌لبوسی جه‌ختیشیكرده‌وه‌: خشته‌ی دانیشتنه‌كانی ئاینده‌ی په‌رله‌مان له‌م وه‌رزه‌ی ئێستادا، ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت و كۆتایهێنان به‌كاری بریكاری و پله‌ تایبه‌ته‌كان له‌خۆده‌گرێت، پێش ته‌وابوونی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئێستای یاسادانان.

سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، به‌دواڕۆژی راگه‌یاند "ئه‌م وه‌رزی یاسادانانه‌ ته‌نیا مانگی حه‌وتی ماوه‌، واته‌ یه‌ك مانگ، مانگی هه‌شتیش ده‌رێژده‌كرێته‌وه‌، له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌دا، ده‌بێت ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڵێنی لەسەرداوه‌، جێبه‌جێبكرێت".

وتیشی: "سه‌رۆكی حكومه‌ت دوو مانگی له‌به‌رده‌ستدایه‌، تا ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌شبكات، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش له‌سه‌ری رێككه‌ون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌مه‌ولا هیچ ده‌رفه‌تێك نه‌ماوه‌، ئه‌مجاره‌یان به‌ته‌واوه‌تی پێكدێن، حكومه‌تیش ته‌واو ده‌كرێت، ده‌كه‌وێته ‌سه‌ر سكه‌ی خۆی.

سه‌باره‌ت به‌ناوی كاندیده‌كانیش شوشكه‌یی وتی: "عادل عه‌بده‌لمه‌هدی چاوی له‌ لایه‌نه‌كانه‌ كاندید پێشكه‌ش بكه‌ن".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure