ئەو پارچە كاغەزە چی بوو كە سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن لەسەری دانیشتبوو؟

هەواڵ / جیهان :: 15/06/2019‌ :: 2004‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن لەدیدارەكەیدا لەگەڵ رابەری كۆماری ئیسلامیدا دەركەوت كە لەسەر پارچە كاغەزێك دانیشتووە.


ئەو پارچە كاغەزە لەماوەی چەند رۆژی رابوردوودا بووە باس و خواسی گەرمی تۆڕە كۆمەڵایەیتییەكان و دەزگا ئیعلامییەكان كە هەر كەسە و بەجۆرێك لێكیدەدایەوە.


تارۆ كۆنۆ وەزیری كاروباری دەرەوەی ژاپۆن لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی بەتویتێك تەمومژی لەسەر ئەو پارچە كاغەزە لابرد.


ناوبراو لەتویتەكەیدا نووسیوێتی: بەهەڵە تێی مەگەن. ئەو پارچە كاغەزە كە سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن لەسەری دانیشتبوو، نامەی سەرۆك دۆناڵد ترامپ نەبووە، بەڵكو سەردێڕی ئەو بابەتانەی تێدا تۆمار كراوە كە ئابی ویستویەتی لەگەڵ رابەری كۆماری ئیسلامی ئێراندا باسیان بكات.

ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە