هه‌ولێر: چوار كه‌س بوونە قوربانیى‎

هەواڵ / کوردستان :: 15/06/2019‌ :: 1602‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

له‌ئه‌نجامی دوو رووداوی هاتوچۆدا له‌سه‌ر شه‌قامی 120ی هه‌ولێر، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و سیانی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون.


فاخیر كرمانجی، وته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ی حوزه‌یرانی 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خوارەوەی ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ پرده‌كانی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر، دوو بریندار گه‌یەنراوه‌ته‌‌ نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوای هه‌ولێر و دواتر یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و برینی ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان سه‌خته"‌.

هاوكات فازڵ حاجی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "كاتژمێر 9ی به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری و له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ، رووداوێكی پێكدادان له‌نێوان ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆری ئۆپل ڤێكترا و نیسان پێك ئابێك روویدا، له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ شوفێری هه‌ردوو ئۆتۆمبێل برینداربوون و برینی یه‌كێكیان زۆر سه‌خته"‌.

وتیشی: "هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ستدانی شۆفێری ئۆپڵ ڤێكترا‌كه‌، كه‌ به‌هۆی خێرایی زۆره‌وه‌ له‌ سایدی خۆی ده‌رچووه‌ و خۆی به‌ شۆفێری پیك ئاب نیسانه‌كه‌ كێشاوه‌".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure