وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ هێزێكمان هاوكاری سوپای توركیای نەكردوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 215‌ جار بینراوە

تاگ :: پێشمەرگە

 دواڕۆژ، هانا چۆمانی

دوای ئەوەی چەند بەرپرسێکی پەکەکە باسیان لەوەکرد کە هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان، هاوکاری سوپای تورکیا دەکەن لە سنوری برادۆست و خواکورک، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت: "هیچ هێزێکی ئێمە لەو ناوچانە نییە و ئەو زانیارییانەش راست نین".

 

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دواڕۆژی راگەیاند: "سەرجەم ئەو زانیارییانەی بڵاودەكرێنەوه لەبارەی بوونی هێزی پێشمەرگه لەسەر سنوری توركیا و ناوچەی برادۆست و خواکورک، راست نییە و سەرچاوەی رەسمی نین".

 

وتیشی: "وەزارەتی پێشمەرگە بە رەسمی هیچ هێزێكی رەوانەی ناوچە سنورییەکان نەکردوە و نایکات و ئەو دەنگۆ و زانیارییانەی بڵاودەكرێنەوه راست نین و پێشمەرگە لەوێ بوونی نییە تەنیا ئەوەی هەیە پاسەوانی سنورن و سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عیراقین، نەک حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە".

 

لەچەند رۆژی رابوردوودا بەرپرسانی پەکەکە و لەناویشیان دوران کاڵکان باسی لەوە کرد، هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان کە سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستانە، لە سنوری برادۆست و خواکوڕک پێشڕەویی هێزەکانی تورکیا دەکات و چاودێری جموجۆڵەکانی گەریلاکانیان دەکات.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور  

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure