کاتی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 و 9رادەگەیەندرێت

هەواڵ / کوردستان :: 15/06/2019‌ :: 12635‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر


به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كۆتایى تاقیكردنه‌وه‌ى پۆلى 12و 9ى بنه‌ڕه‌تى ڕاگه‌یاند و سبه‌ى شه‌ویش له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ورده‌كارى به‌ڕێوه‌چوون و كاتى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو.

له‌ ڕاگه‌یاندراوێكى، كه‌ريم له‌تیف، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ ئه‌مڕۆ 15ى حوزه‌یران، بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاماژه‌به‌وه‌ ده‌كات: به‌پێى ئه‌و داتا و ئامارانه‌ى له‌ به‌رده‌ستدان تاقیكردنه‌وه‌ى وزارى له‌ئه‌م ساڵى خوێندنى ( 2018-2019) به‌پێى پێوه‌ره‌ زانستى و په‌روه‌رده‌یى په‌ڕێوه‌چووه‌.

 

رونیشیکردۆتەوە: سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌، 15ى حوزه‌یران، كاتژمێر 9.30 خوله‌ك، له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا لیژنه‌ى باڵاى ئه‌زموونه‌كان هه‌رێم و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌رچاوڕوونى پێویست له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ده‌نه‌ قوتابیان.

به‌پێى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌، ئه‌ندامانى لیژنه‌ى باڵاى تاقیكردنه‌وه‌كان و كۆنتڕۆڵى تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌ و نمره‌كان له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ڕاده‌گه‌یه‌نن.

سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ تاقیكردنه‌وه‌ى پۆله‌ ناكۆتاكانى 9 و 12ى بنه‌ڕه‌تى كۆتایى پێدێت، به‌هۆى بوونى هه‌ندێ هه‌ڵه‌ له‌ پرسیاره‌كان، له‌ کاتی تاقیكردنه‌وه‌كان ره‌خنه‌یه‌كى زۆر له‌ لایه‌ن مامۆستایان و قوتابیان ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌.

پ:ئەڤین
بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure