"بەرپرسانی باڵا و دەستڕۆیشتوو لە پشتی پاڵاوگە نایاساییەکانەوەن"

هەواڵ / ئابوری :: 16/06/2019‌ :: 180‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، هانا چۆمانی


ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت "هەوڵی زۆر هەیە بۆ لابردن و داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەشێك لەو پاڵاوگانه بەرپرسی باڵا و دەستڕۆشتوویان لەپشتەوەیە، بۆیە کاتی زیاتری دەوێت تا حکومەت بتوانێت دایانبخات".


نافیز ناوپردانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، کە هاوکات سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزەیە لە ئەنجومەنەكە، بە دواڕۆژی راگەیاند "ئەو لیژنەیەی حکومەت دروستیکرد بۆ لابردن و داخستن و هەڵوەشانەوەی پاڵاوگە نایاساییەکان لەهەرێمی کوردستان، تائیستا نەیتوانیوە پاڵاوگەکان دابخات، چونکە بۆ لابردن و ڕووخاندنیان، حکومەت دەبێت پلانی تایبەتی هەبێت و بەهێز لاببرێن.

وتیشی: "یەکێک لە هۆکارە سەرکییەکان کە تا ئێستا نەتوانراوە ئەو پاڵاوگە نایاساییانەی پێ چارەسەر بکرێت، ئەوەیە بەشێكیان بەرپرسانی باڵا و دەستڕۆیشتوو هەیە لەپشتیان".

بەوتەی ناوپردانی، هۆكارێكی دیكەی دواكەوتنی داخستنی پاڵاوگەكان، ئەوەیە پارەیەكی زۆریان خەرجكردووه، بەڵام بەپشتبەستن بەبڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران سەرجەمیان بەزەبری هێز لادەبرێن".
 
 پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure