له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی 7 كه‌س كوژران

هەواڵ / کوردستانی :: 15/06/2019‌ :: 1306‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك


له‌شاری رووهای باكوری كوردستان، به‌هۆی شه‌ڕ له‌سه‌ر زه‌وی و زار، 7 كه‌س كوژران و 8 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

 

ئه‌مڕۆ (15ی حوزه‌یران) له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی كورد له‌ناوچه‌ی سوێره‌ك له‌شاری رووها 15 كه‌س بوونه‌ قوربانی كه‌ 7 یان كوژراون‌ و 8ی دیكه‌ش بریندار بوون.

 

فه‌یزی سوه‌یلۆ، نزیك لە یەكێك لەو دوو بنەماڵەی بەشەڕهاتووە‌ له‌ سوێره‌ك بۆ دواڕۆژ وتی: "لەو شوڕەدا 6 كه‌س سەرەتا كوژراون و 9 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كانیەوە، كه‌سێكی دیكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی رووها نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا".

 

ناوبراو ئاماژه‌شی كرد: بەوەی پۆلیسی رووها ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شارەكە رێگە ناده‌ن كه‌س سەردان بكات، چونكه‌ له‌كاتی گه‌یاندنی برینداره‌كان له‌وێ ده‌مه‌قاڵێ جارێكی دیكه‌ له‌نێوان كەسو‌كاری قوربانییه‌كان دروستبووەتەوە.

 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure