جیهان به‌كورتى: ژنانى سویسرا مانده‌گرن و ستیانه‌كانیان ده‌سووتێنن

هەواڵ / جیهان :: 15/06/2019‌ :: 21837‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئه‌ى بى سى نیوز – ژنانى سویسرا مانده‌گرن و ستیانه‌كانیان ده‌سووتێنن و دژى جیاوازى ره‌گه‌زى له‌ مووچه‌ و ده‌ستدرێژى كردنه‌سه‌ریان خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن
(رۆژى هه‌ینى 14ى حوزه‌یرانى 2019) هه‌زاران ژن له‌ سویسرا ده‌ستیان له‌ كاره‌كانیان هه‌ڵگرت و رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و جموجۆڵى شاره‌كه‌یان راگرت و ستیانه‌كانیان داكه‌ند و سووتانیان، داواكارییان ئه‌وه‌بوو ده‌بێت له‌مه‌ودوا له‌ مووچه‌دا جیاوازى له‌نێوان ژن و پیاودا نه‌كرێت و دادپه‌روه‌رى هه‌بێت و كۆتایى به‌ بێزاركردن و توندوتیژى و ده‌ستدرێژى بۆسه‌ر ژنان بهێنرێت.


سى ئێن ئێن – دوێنێ 2 ملیار ته‌ن به‌سته‌ڵه‌كى گرینلاند توایه‌وه‌ كه‌ شتێكى زۆر نائاساییه‌

به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى سى ئێن ئێنى ئه‌مریكى، (رۆژى هه‌ینى 14ى حوزه‌یرانى 2019) 40%ى به‌سته‌ڵه‌كه‌كانى گریلاند به‌شێوه‌یه‌كى نائاسایى توانه‌وه‌ كه‌ تێكڕاى توانه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌كه‌كانى گرینلاندى گه‌یانده‌ 2 گیگاتۆن كه‌ هه‌ر گیگاتۆنێك یه‌كسانه‌ به‌ یه‌ك ملیار ته‌ن.

سى ئێن ئێن – به‌هۆى لاوازبوونییه‌وه‌ له‌ جه‌نگى ئابوورى شى جین پینگ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆنفرانیسى ئه‌منى به‌ئاماده‌بوونى نارێندرا مۆدى و ڤلادیمێر پوتین
به‌پێى ئه‌و جه‌نگه‌ ئابوورییه‌ى ئیداره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ چین به‌رپاى كردووه‌، ئابوورى ناوخۆى چین رووى له‌ دابه‌زینه‌ و له‌ئێستادا له‌هه‌موو كاتێك زیاتر چین پێویستى به‌ هاوپه‌یمانه‌كانییه‌تى، به‌وهۆیه‌وه‌ شی جین پینگ سه‌رۆكى چین له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى كه‌ به‌هێزترینیان ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى روسیا و نارێندرا مۆدى سه‌رۆكوه‌زیرانى تازه‌ هه‌ڵبژێردراوى هیندستانه‌ و هاوپه‌یمانه‌كانى ترى له‌ بیشكێكى پایته‌ختى قرغیزستان كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى رێكخراوى هاوكارى شانگهاى ده‌به‌ستن.

 

ئه‌ى بى سى نیوز – به‌رپرسانى كڵێساى نۆتردام: ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ى به‌ڵێنیاندا ملیۆنان دۆلار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كڵێساكه‌ بده‌ن تاكو ئێستا یه‌ك سه‌نتیان نه‌داوه‌
به‌پێى سایتى ئه‌ى بى سى نیوزى ئوستوراڵى، به‌رپرسانى كڵێساى نۆتردام له‌ پاریس پایته‌ختى فره‌نسا ئاشكرایانكرد: "ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ى به‌ڵێنیان دابوو بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كڵێساى نۆتردام سه‌دان ملیۆن دۆلار بده‌ن، تاكو ئێستا یه‌ك سه‌نتیان نه‌داوه‌".

گاردیان-پاپا فرانسیس بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە باری نائاسایی راگەیاند
پاپا فرانسیس بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە باری نائاسایی راگەیاند و دەڵێت کاریکی نایاساییە بەرامبەر کەسانی بێ تاوان و نەوەکانی داهاتوو و دەبێت بە زووترین کات هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی بدرێت.


مۆسکۆ تایمز-سەرۆکی چیچان هەڕەشەی شکاندنی پەنجە و بڕینی زمان دەکات
سەرۆکی چیچان هەڕەشەی شکاندنی پەنجە و بڕینی زمان دەکات بۆ هەرکەسێک کەلەسەر ئینتەرنێت کۆمێنتی خراپ لەسەر بابەتەکانی دەنوسێت.


سپۆتنیک-تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ چین 225 ملیۆن ئامێری هواوی بە سیستەمی HongMeng وArk OS دەکاتە بازاڕەوە
هواوی کۆمپانیای زەبەلاحی چینی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی تاوەکو مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2019 نزیکەی 225 ملیۆن ئامێر بە هەردوو سیستەمی HongMeng و  Ark OS  بکاتە بازاڕەوە، ئەمەش پاش ئەوەی ئەمریکا بڕیاری قەدەغەکردنی سیستەمی ئاندرۆیدی بۆ کۆمپانیای هواوی دەرکرد.

ئه‌لبه‌یان – سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك و گڕگرتنی پوش و په‌ڵاشه‌وه‌، كۆگایه‌كی چه‌ك له‌ نزیك ناوچه‌كی شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا ته‌قییه‌وه‌.


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال     



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure